ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەر هێزی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە: “دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە.”

ئاماژە بەوەش دراوە کە بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە 18ی تەمووزی 2024، هاوکاری مانگی 6ی2024 دابەش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شارەزایەکێ ئابووری: بەحس ل گرنگی و دژاتیا پرۆسا هەژمارا من دکەت

سەڵاح

پەیامێکی سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

ئەمەریکا داوای جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی شنگال دەکات

یاسین