سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێم و پارێزگاكان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا 17 هه‌زار كه‌س له پارێزگای مووسڵ به‌گرێبه‌ست دامه‌زرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی بكرێت كورد له‌و سنووره دامه‌زرێن، په‌رله‌مانتارێکی عەرەب سكاڵای تۆمار كردبوو.
شێروان دووبه‌ردانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێم و پارێزگاكان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا 17 هه‌زار كه‌س له پارێزگای مووسڵ به‌گرێبه‌ست دامه‌زرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی بكرێت كورد له‌و سنووره دامه‌زرێن، په‌رله‌مانتار عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌ری سكاڵای تۆمار كردبوو و داوای كردبوو ته‌نیا ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی عێراق بگرێته‌وه و نابێت ده‌رچووانی زانكۆ وپهیمانگاكانی ھه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێم و پارێزگاكان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئێمه نووسراومان له پارێزگای مووسڵ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی ھه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه و ئه‌وانیش مافی خۆیانه دامه‌زرێن.
هەروەها شێروان دووبه‌ردانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێم و پارێزگاكان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومه‌تی عێراق، ره‌زامه‌ندیی دا كه ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و سكاڵای ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕه‌ت كرایه‌وه، بۆیه ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كه دانیشتووی سنووری مووسڵن، ده‌توانن سوود له‌و دامه‌زراندنه وه‌ربگرن.
رێباز یونس