zagros news agency

‎لە بەغدا ئۆتۆمبێلێك بە چوار ملیار دینارەوە ون دەبێت

دەستەی دەستپاكی و پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە دۆسییەك دەكەن كە لە نێو دوو ئۆتۆمبێلدا نۆ ملیار دینار هەبووە و تاوەكوو ئێستا چارەنووسی بڕی چوار ملیار دیناری ناو یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بە نادیاری ماوەتەوە.

هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی لە پەرلەمانی عێراق: “لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی دەستبەسەرداگرتنی بڕی نۆ ملیار دینار لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی بەغدا، بەردەوامە دوای ئەوەی وەزارەتی بیناسازی گوتبووی ئەوە پێشینەی یەکێک لە بەڵێندەرەکان بووە.”

میدیای عێراقی ئاشكرایان كردووە، بەهۆی زۆری گومانەكان دەستەی دەستپاکیی و داواکاری گشتی لێكۆڵینەوەی وردیان لەو كەیسە دەست پێكردووە.

ئەوەش ئاشكرا بووە دوو ئۆتۆمبێل نۆ ملیارەكەیان هەڵگرتووە، هێزی ئەمنی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی یەکەمدا گرتووە کە بڕی پێنج ملیار دیناری هەڵگرتبوو، بەڵام ئۆتۆمبێلی دووەم بە چوار ملیار دینارەوە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

ئەوەشیان بڵاوکردەوە: “هێزە ئەمنییەکان بەڵێندەرێکیان دەستگیر کردووە کە پڕۆژەی پردێک لە بەغدا جێبەجێ دەکات بەڵێندەرێکی دیکەش هەڵاتووە و پارەكەشی بردووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

محەممەد شوكری: ھـاوشـانـی وڵاتـانی پـێـشـکـەوتـوو، ھـەرێـمـی کـوردسـتـان ئـاسـانـکـاری بـۆ سـەرمـایـەی بـیـانـی دەکـات

سەڵاح

توێژه‌رێكى سیاسیی عێراقی: هەر شتێک لە ڕۆژنامه‌ى وەقایعی عێراقی بڵاو بکرێتەوە، یەکلایی‌ بووه‌ته‌وه‌

سەڵاح

هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە کاندیدکردنەوەی سوودانی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی دەکاتەوه

یاسین