ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆژەی دروست کردنی شەقام و ئاوەرۆیی لوولەی لە گەرەکی گەڕەسوور ، تعجیل دەستی بە کار کردەوە …

ئەم پڕۆژەیە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە گووژمەی ٦٤٨٠٠٠٠٠٠ شەش سەت و چل و هەشت ملیۆن دینار فەرمانی بۆ دەرچوو بوو بەڵام بە هۆیی بارودۆخی نەخوازراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوویی دارایەوە کارەکانی ڕاگیرابوون خۆشبەختانە ئەم پڕۆژەیە دەستی بە کار کردەوە لە ماوەیەکی نزیک  دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان کارەکانی ئەم پڕۆژەیە پێک هاتبوون لە بڕین بەڕووبەری (46000)م۲ و تێکەڵەی جۆری Aبەڕووبەری (38000م۲)فەرشکردنی چەگلی شکاو بەڕووبەری (22000م۲) و ئاوەڕۆی لولەیی تیرە (120سم )بەدرێژی (1350م)و ئاوەڕۆیی تیرە (75سم)بەدرێژی (600م ) بە تەواو بوونی ئەم پڕۆژەیە ١٠٠٠ هەزار خێزان لێی سوودمەند دەبن و هاتووچۆ کردنیان ئاسانتر وو باشتر دەبێت وە مەترسی و بوونی لافاو لەم گەڕەکە کەم دەبێتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا ئەرکی سەربازانی لە عێراق بۆ دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە

سەڵاح

وەزیری نەوت لە ئەمەریکا لەناکاو نەخۆش کەوت نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح