ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هیوا و ئومێدە بۆ هەموو کوردستانیان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، توانیویەتی خۆی بگەیەنینە خزمەتکردنی خەڵکانی لێ قەوماو و ئاوارەکانی دەستی داعشیش و هیواو ئومێدێکیان پێ ببەخشێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی ئابی 2024، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە یادی 19ساڵەی دامەزراندی دەزگاکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ئەو کێشانەی لە دەوروبەرمان هەیە و ڕوویان داوە، بەجۆرێک لە جۆرەکان ئێمە وەکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی، توانیومانە خۆمان بگەیەنینە خزمەتکردنی خەڵکانی لێ قەوماو. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هیوایەک، ئومێدێکە بۆ هەموو کوردستانیان.

سەرۆکی ئەو دەزگایە دەڵێت: ئێمە لە ڕابردوودا کارەساتی گەورەمان تووش بووە. کەم کەس هەبووە لە کوردستانیان ژیانی ئاوارەیی و دەربەدەرییان نەدیبێت. بۆیە، بوونی دەزگایەک لەو چوارچێوە خزمەتگوزارییە دڵنیان ئومێدێکی گەورە بووە بۆ خەڵکی کوردستان، کە بتوانێت ئەو بۆشایی و کەموکوڕییانە پڕ بکاتەوە کە لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکاندا ڕووبەڕوویان دەبینەوە.

دەشڵێت: ئێمە هەمیشە ئومێدی ئەوە دەکەین کە کوردستان دوور بێت لە کارەسات. هەمیشە ئەم دەزگایەش ئەو ئامادەکارییانەی هەیە، بۆ ئەوەی بەجۆرێک لە جۆرەکانیش میوانێکیش ڕوو لەم وڵاتە بکات، بە دەستێکی پڕ و بەشێوەیەکی ستانداردی مرۆڤانە لەخزمەتییدا بین”.

ئاماژەی بەوەشدا، “لە یادمە لە ساڵی 2014، بە هۆی تیرۆرستانی داعشەوە خەڵکی شنگال ماڵ و ژیانی خۆیانیان بەجێ هێشت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوشان لەگەڵ خەڵکی کوردستان لەگەڵ تیمەکانی حکوومەت، ڕۆڵێکی کارا و گرنگی گێڕا”.

باسی لەوەشکرد، “ئێمە کەمتر لە 150 ڕۆژ توانیومانە نۆ ملیۆن و 900 هەزار ژەمی خواردنی گەرم بە شێوەیەکی تەندروست پێشکەش بکەین، سوپاسی کارمەندانی دەزگاکە دەکەم کە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی تەندروستی لەناو ئاوارەکاندا ڕووی نەدا، بەڵکو بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی WFP، وەزارەتی تەندروستی و WHO، باشترین شیوازی خزمەتکردنی پەنابەران بووە، چونکە ئەو خواردنەیان پێ دەدرا کە لە ماڵەکانی خۆیان دەیانخوارد. ئەوەش وای کرد لە ڕووی تەندروستییەوە کەمترین کێشەیان بۆ دروست ببێت”.

موسا ئەحمەد ڕاشیگەیاند، “کار و دەستکەوتەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زۆرن، ئێمە ناتوانین هەمووی لێرە باس بکەین.  گرنگ ئەوەیە کە میللەتی ئێمەی کورد و کوردستان سەربەرز بێت، بەدووربێت لە کارەساتەکان و لە ئارامیدا بێت، چونکە ئێمە بۆ ئارامیی پرۆژەی زیاترمان پێیە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: به‌پێی رێككه‌وتن، له‌ به‌عشیقه‌ مه‌شق بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت

سەڵاح

ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانن

یاسین

مەجلیسی ئێران لە تاووتوێکردنی بەربژێرانی کابینەی پزیشکیان بەردەوامە

یاسین