zagros news agency

شاندێکی ئەمریکا بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە

 

بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوان لەرۆژهەڵاتی نێوەڕاست، شاندێکی ئەمریکا بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە.

رۆژنامەی ئەلجەریدەی کوەیت لەسەزاری سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە ئاشکرایکردووە، لەدوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە و بۆ پێشگرتن لە هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، شاندێکی ئەمریکا لەرێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە سەردانی بنکەیەکی سەربازیان لە شاری کەرەجی ئێران کردووە.

ئەم سەرچاوەیەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران باسی لەوەشکردووە، شاندەکەی ئەمریکا دڵنیایی داوەتە ئێران واشنتن ئاگاداری کوشتنی هەنییە نەبووە.

شاندەکەی ئەمریکا بە ئێرانییەکانیان گووتووە، جۆ بایدن لە رەفتاری شەڕنگێزانەی بنیامین ناتانیاهۆ بێزارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرماڵەی مەترسی بۆ مامۆستایانی کۆلێژ خەرج دەکرێت

گوران

سوپای ئەمریکا دوو بنکەی حوسیانی دایە بەر هێرش

سەڵاح

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین