ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

لە مەراسیمێکدا بە ئامادە بوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مزگەوتی “حاجی ئازاد مستەفا ” لەشاری ھەولێر کرایەوە و وەزیری ئەوقاف تێیدا رایگەیاند، تەنیا لەکابینەی نۆیەمدا 407 مزگەوت دروستکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، د. عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی، مزگەوتی “حاجی ئازاد مستەفا ” لەشاری ھەولێر کرایەوە.

لای خۆیەوە وەزیری ئەوقاف بۆ کاروباری ئایینی، دەستخۆشی  لەبنەماڵەی خێرخوازکرد کە رۆڵیان لەکاری خێرخوازی و ئاوەدانی شاری ھەولێردا ھەبووە، دواتر پیرۆزبایی لە دانیشتووانی شاری ماس کرد و رووناکی خستەسەر رێنمایە ئەندازەییە تازەکانی دروستکردنی مزگەوت و گوتی” حکومەتی کوردستان بە دابینکردنی باشترین زەوی شایستە و پێشکەشکردنی ھەموو خزمەتگوزاریەکان پاڵپشتی دروستکردنی مزگەوت و شوێنی ئایینی دەکات، تەنیا لەکابینەی نۆیەمدا 407 مزگەوتی نوێ کراونەتەوە”.

لەمیانی کردنەوەی مزگەوتەکەدا، عەبدوڵلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان تیشکی خستە سەر دروستکردنی مزگەوت لەشوێنی شایستە. ئاماژەیدا بەمانگی پیرۆزی شەعبان و ھاتنی شەوی بەرات لەخوای گەورەی خواست کەخێروخۆشی و ئاشتی و کامەرانی بۆ ھەموولایەک بێ کوردستانیش پارێزراو بێت.

هەروەها وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بنکەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزی لەھەمان مزگەوت کردەوە، کە بەشێوەیەکی مۆدێرن لەسەر بنەمای زانستی و پەروەردەیی پۆل و ھۆبەو بەشەکانیان رێکخستووە، لەمیانیدا سەرجەم بەشەکانی بەسەر کردەوە  کە لەئێستادا 350 قوتابی تێیدا وانە شەرعیەکان فێردەکرێن.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی گوتیشی: ” سوپاسی خوای گەورە دەکەین بۆ ئارامی و سەقامگیری کوردستان، پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت و ھەموو ئەوانەیشی ھۆکاری ھێنانی دەستی دەرەکی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتین  شەرمەزاری میللەتەکەیان دەبن و  سەربەرزی بۆ کوردستان و خەڵکە سەربەرزەکەی دەگەڕێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی : هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە

یاسین

دهۆک… لێگەریانا جەنازێ هەردوو کەسێن بەریا شەش روژا ل ئاڤێ دا بەرزەبوین بەردەوامە

دڵشاد