zagros news agency

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە کە سی و شەش ساڵ لەمەوبەر، لە دوا قۆناغی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال ، ڕژێمی بەعس، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی دەڤەری بادینانی شەهید و بێسەروشوێن کرد، سەدان گوندی ئەو ناوچەیەشی وێران کرد کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونانە، قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو،بەڵام تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژیانە ، نەیانتوانی ئیرادە و خواستی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان لە ناوببەن.
لەم یادەدا ، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە . لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت و هەرچی لە تواناشیدا بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان درێخی ناکات.

سڵاو لە گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/8/25

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حکومەت ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات

یاسین

دەستکەوتێکی مێژوویی؛ بۆ یەکەمجار نوێنەرێکی ژنانی کورد هەڵدەبژێردرێت بۆ دەستەی ڕێبەریی گەورەترین ڕێکخراوی ژنان لە فینلەند

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە

سەڵاح