ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/8/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی ئیتاڵیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە.

باڵوێزی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دەربارەی دوا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە سەر بنەمایەکی دادپەروەرانە و بێگەرد و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی و دوور لە دەستوەردان و پێشێلکاری کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران وەڵامی فەرەنسا دەداتەوە

یاسین

به‌وێنه‌…. سەرۆکی حکومەت شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەسەردەکاتەوە

سەڵاح

دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری قەرەبوو دەکرێنەوە

یاسین