zagros news agency

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانێکی خۆراگرو بەهێز و خاکەڕایی

رێبوار حەمەلاو شوانى

لە مێژووى هەر گەل و نەتەوەیەک کاتێک فریادڕەسێک و کەسایەتیەک کە لە پەرۆشى گەل و نیشتیمانێک دا بێت کە دەیان ساڵە بە نێو ئاگروشەڕوستەمکارییدا تێپەڕیووە لە پێناو ژیانێکى ئارام و پێشکەوتوو و هەوڵەکانى لە پێناو دروستکردنى وەرچەرخا لە رووى حکوومرانى و دەوڵەتەدارى بخانەتەگەڕ و هەوڵەکانى لە چوار چێوەى گۆرانکارى وپێشکەوتن بێ، روون وئاشکرایە کە نەیارانى نێوخۆى و دەرەکى ئەستەمە بتوانن ئەو گۆرانکارى و پێشکەوتنە خێراییانە هەرس بکەن ، بەتایبەت کە ئەگەر ئەو هەنگاوانە لە دژى بەرژوەندییە کەسى و حزبییەکانیان بێت ، ئێستا ڕێک لە ماوەى پێنج ساڵى حکوومرانى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان هەموو ئەو راستیانە روویاندا و بەکردەوە لە هەموو لایەکەوە پەڵاماردان و دروستکردنى ئاستەنگ وکۆسپ بوونى هەبوو ، بەڵام ئەو راستییەشمان بینى کە بەرامبەر هەر هێرش وپەڵاماردان و پیلانگێرییەک چەندین پرۆژەى ستراتیژى جێبەجێ کران.

هەنگاوەکانى مەسروور بارزانى ، شۆڕشێکى هەمەلایە بوو هەم لەرووى ئابوورى و کشتووکال و چاکسازى لە گشت بوارەکاندا بەتایبەتى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و گەندەڵکاران تا بە ئێستاش درێژەى هەیە ، هەر ئەوەش ترس و هیستریاییەکى زۆرى لە نێو نەیارانى نێوخۆى و دەرەکیش دروستکردووە چونکە دوژمنان هەمیش حەزیان بەوەیە کە کوردستان ئاڵۆز بێت و یاسا سەروەر نەبێت و مافیاکان رۆڵیان هەبێ تا حکوومەت وەک چۆن لە بەغدا ئەمڕۆ بە ئاسانى هەستى پێدەکرێت ، هەر ئەوەشە هەندێک کەس ولایەن بە هەموو توانایەکیانەوە بە گووتارى سیاسى ومیدیاییەوە توانایی ئەو هەرسکردنى ئەو گۆرانکارى و پێشکەوتن و پلان وستراتیژییانەى حکوومەتى کوردستان کە مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ئاڵاهەڵگرێتى ناکەن و بەهەموو شێوەیەک چەواشەکارى وپەڵامارى دەدەن .

ئەگەر هەڵوەستەیەکى وردبینانەش بکەین ، هەر لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى حکوومەتى کوردستان، پێش هەموو شتێک باسى لە شێوازى حکوومرانى و چۆنێتى بەڕێوەبردنى نیشتیمانى کرد ، حکوومەتى کوردستانى بە حکوومەتى هەمووان ناوبردن ، بە شێوەیەک ئیتر دەبێ یاسا سەروەر بێت ، بەرژوەندى حزبى و کەسى و خۆسەپاندن کۆتایی پێبێت ئەوەش بەدیدى خەڵکى کوردستان وەرچەرخانێکى ئەرێنى بوو ، لە نیگاى خۆپەرستان و هەندێک کەس حکوومڕانییەکى توند وسەختە چونکە ئەو هەنگاوانەى هیچ لە بەرژوەندى حزب وکەسى نین .
بۆیە، وەک دەبینرێت ، دواى پێنج ساڵ لە حکوومڕانى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتى مەسروور بارزانى ، هەموو هەنگاوەکان لە سەر بنەماى روونى و زەڵالى و دوور لە رۆتین و بە شێوەیەکى سیستماتێکى و لە سەر بنەماى پێکەوە کارکردن و خزمەتکردنى هاووڵأتیان وئاساسانکارى و هەماهەنگى کردن و جێبەجێکردنى هەموو خاڵ و کارنامەى حکوومەتى کوردستانە .

ئەوانەى لە رابردوو ئێستادا ، تیرە ژەهراوییەکانیان بە ئاڕاستەى مەسروور بارزانییە و لە نێو حکوومەتى کوردستان خەنجەرى ژەهراوى نەیارانى کوردستان لە پشتى گەل و نیشتیمان وحکوومەتەکەیان دەدەن بۆ ئەوەیە کە رێگریان لێدەکات و کۆسپیان بۆ دروست دەکات لەوەى بەرنامە وکارنامەى نەیارانى کورد و وڵاتانى هەرێمى کە مەرامیان دژایەتیکردنى کوردستان و دامەزراوەکانیێتى و یەکێتی بە پاڵپشتى هەندێک لایەنى بە ناو ئۆپۆزسیۆن بەرنامەى دوژمنان جێبەجێ دەکەن

ئەوەى مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان لەماوەى پێنج ساڵى حکومرانیی کارى لە سەررکردووە داڕشتنەوەى سەر لەنوێى حکومڕانیی بووە ، ڕێگریکردن لە گەندەڵکارى و قۆرخکاران بوو و پلان وبەرنامەى نوێى و ئامادەکارى بۆ گۆرانکارییە ناوخۆیی و ناوچەیی ونێودەوڵەتییەکان ، کە بە ئیرادەیەکى پۆڵایین و ڕژدبوونە لە سەریان لە پێناو کوردستانێکى بەهێز وئاوەدان و گەشەسەندوو ، بۆیە ، ئەوانەى کە ئاستەنگى بۆ دروست دەکەن و دژایەتی دەکەن و گرەو لە سەر شکستپێهانیان دەکرد ، پێوستە بە مێژووى پێشکەوتن و گەشەسەندن وڵاتان دا بچنەوە ، ئەوەش بخەنە نێو مێشکیانانەوە کە ئەستەمە بتوانن پێش لەو هەنگاو و وەرچەرخانە مێژووییە بگرن کە بارزانى ئاڵاهەڵگرێتى و باشترە سەریان بۆ راستییەکان بچەمێنن و چونکە ئەمڕۆ بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمان لە پێش هەموو بەرژوەندییەکى تردایە .
هەر ئەوەشە کە هێرش وپەڵامادرانى مەسروور بارزانى ، لە دوێنى و ئەمرۆ و ڕەنگە سبەیش هەمان زێهینەتى رابردوو و مێژووییەکى شکستخواردوو و بێ ئەنجام و دەستکەوت بووە و هەمان ئەو کەس ولایەنانەن کە درێژەپێدەرى هەمان زێهنیەتن لە کاتێکى جیاوازدا ، بۆیە ، ئیتر سەردەمى چەواشەکارى و گەوجاندن و بەڵارێدا بردنى خەڵک بەسەر چووە ،
و تیرە ژەهراوییەکانتان نەک هەر ئامانجى خۆى ناپێکێت بەڵکو قەڵغانێک دروستبووە کە باش دەزانێت کە لە بەرژوەندى و پەرۆشى گەل و نیشتیمانەکەیدایە .

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ کێلگە نەوتییەکان دادەنێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس کۆدەبێتەوە

دڵشاد