zagros news agency

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

لە سایلۆی هەولێر و قوشتەپە، سبەی پارەی گەنم دابەش دەکرێ و جووتیارانیش لە چەند ڕێکارێکی خەرجکردن ئاگادار دەکرێنەوە.

سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “جووتياران ئاگادار دەکەینەوە، سبەی پێنجشەمە، 2024/9/19 دابەشکردنی چەکی جووتياران لە زنجیرە 745 تاکوو زنجیرە 950 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.”

ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 24 تاکوو زنجیره 200 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتياران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سايلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاکوو دووی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

سایلۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی)، لەگەڵ بریکارنامەی گشت میراتگرەکان بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه‌

دڵشاد

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای گونده‌كانی قوشتەپەی چارەسەر کرد

سەڵاح

پڕۆژەی هەژماری من زۆر سەرکەوتووە و لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

دڵشاد