ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە ئەمرۆوە زانكۆڵاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ دەرچووانی دوانزەیـی ئامادەیی کارا دەکرێت.

لەمبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ئەمرۆ شەممەوە رێکەوتی 21 ی ئەیلول کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، زانكۆڵاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ دەرچووانی دوانزەیی ئامادەیی کارا دەکرێت.

ئەوەش هاتووە :وێبسایتی http://www.regayzanko.com بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، تا بەرواری 30 ی ئەیلول، کارادەبێت و ده‌رچووان ده‌توانن لەو وادەیەدا فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن.

ئەوەشخراوەتەروو :ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ.

.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئەمەریکا: گرنگە هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن

سەڵاح

وه‌زاره‌تی دارایی: به‌شی گه‌نجینه‌ی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

سەڵاح

لە ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح