ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان،

ئەمڕۆ (٥٤)ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تێپەڕدەبێت. ئەو ڕێکخراوە گرنگ و کاریگەرەی بە بڕیار و ڕێنمایی (بارزانیی نەمر) دامەزرا. دامەزراندنی ئەو یەکێتیە دەستکەوتێکی تری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوو بۆ توێژی مامۆستایانی ئایینی بە تایبەتی و کۆمەڵگەی کوردی بە گشتی.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ماوەی تەمەنی پڕ بەخششی ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە قۆناخە جیاجیاکانی تێکۆشانی نیشتمانی و نەتەوەییماندا. لە لایەکی دیکەوە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پەروەردە و پێگەیاندنی کەسایەتی تێکۆشەر و دڵسۆز و سەرکردە.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە کاروانی تەمەنی خۆیدا بە پەیامی ڕاست و دروستی خۆی توانیویەتی بێ سرەوتن برەو بە هزر و هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و گەشەپێدانی هۆشیاریی بدات و جەخت لەسەر بنەما ڕەسەنەکانی کولتووری، نەتەوەیی و پێکڤەژیان و لێبوردەیی بکات، لەم ڕێگەیشدا قوربانی زۆری بەخشیوە، بۆیە هەمیشە جێگەی شانازی گەلەکەمانن.

ئەمڕۆیش لەم هەلومەرجە هەستیارەی هەرێمی کوردستان و ئەو بارودۆخەی لە ئارادایە بە تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە (٢٠/١٠/٢٠٢٤)، پێویستە بە هەموو لایەک و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان لەسەر ئاستی سیاسی و مەدەنی بەرپرسانە و دڵسۆزانە هەوڵ بۆ پاراستنی شەرعیەتی ئەو ئەزموونە و سەقامگیریی و ئارامی و دەستکەوتەکانی بدەن.

لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی گەرمی خۆمان
ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتییەکەتان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەکەین و خەبات و تێكۆشانتان بەرز دەنرخێنین. ھاوکات بە بایەخەوە لە ڕۆڵی گرنگ و هەستیاری بەڕێزتان دەڕوانین و هیوادارین وەك هەمیشە دڵسۆزانە و بەرپرسانە پتر برەو بە كارنامە و چالاكییەكانتان بدەن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی ئەیلوولی٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

باری چوارەمی هەناردەکردنی دۆشاوی تەماتەی هەریر رەوانەی سعودیا کرا

دڵشاد

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

سەڵاح