رۆژی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ هاوڵاتیەک بەناوی سەردار کەرکوکی کەپیشەی هونەرمەندی میللیەو دانیشتوی شاری کۆیەیە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بەئۆتومبیلی سەربازیەو لەماڵەکەی خۆی بردراوەو دواتر لێی دراوەو سوکایەتی پێ کراوە.
وەک خۆی ئاماژەی پێ کردوە ناسنامەی هێزەکە ناسرابوەو بێ هیچ هۆکارێک و بەبێ فەرمانی دادوەر بردویانە.
ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وێڕای ئەوەی ئیدانەی ئەو کارەو مامەڵەی ئەو هێزە دەکەین
لەهەمان کاتدا پێویستە هەرچی زووە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەکۆیەو پۆلیسی ئەو شارە ڕونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو ڕووداوەو ناسنامەی بکەرانی ئەو کارە نایاسایی و دوور لە ڕێکارو ئادابی گشتیەش ئاشکرابکەن.
هەرچی زووە بکەرانی ئەو کردارە بدرێنە دادگاو داواکاری گشتی کۆیە ڕۆڵی خۆی ببینی بۆ جوڵاندنی سکاڵا لەپێناو پارێزگاری کردن لەمافی کەسی و گشتی.
ناکرێ بەهیچ بیانوەک و لەژێر هیچ ناوێک هیچ هێزێکی ئەمنی دوور لەیاساو فەرمانی دادوەر بچنە سەر ماڵی هاوڵاتیان .
وەک دەستەش لەنزیکەوە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەکۆیە لەسەر خەت دەبین.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٧ی ئەیلول ٢٠٢٤