zagros news agency

حوسێن ئەنوەر : ئەوانەی دەلێن كۆتایی پێدەهێنین مەبەستیان قەوارەی هەرێمە

كاندیدێكی پارتی لە شاری بازنەی سلێمانی دەلێت پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی ئابووریی بەهێز، خزمەت و ئاوەدانی پاراستنی ئاسایش و سەقامیگری و توانای دیپلۆماسی و داکۆکیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە پێگەیەکی باشدایە بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە بەرەو ئایندەیەکی پڕ لە خزمەت و ئاوەدانی. ئەوەی بۆ هاووڵاتییانی کوردستان پارتی لە حزبەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، دیمەنی پڕ خزمەت و ئاوەدانیە لە ناوچەکانی ژێر حوکمڕانیی پارتیدا بەراورد بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، بۆ نموونە، هەولێر و دهۆک گەشەی ئابووریی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، لە پێشکەوتنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێنانی بیانیدا زۆر پێش کەوتوون. ئەمە سەرکەوتنی پارتی بووە لە ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە سلێمانی و گەرمیان و ناوچەكانی بن دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی، گەرچی داهاتێكی زۆری هەیە و دەچێتە گیرفانی یەكێتییەوە، كەچی هیچ خزمەتێک بە خەڵکی ئەم سنوورە نەكراوە. پارتی دەیەوێت پڕۆژە و خزمەت و دەستی وەربەرهێنانی بیانی بۆ سنوورەکە بهێنێت، کەچی یەکێتی ڕەیان کلدانی و تاقمەمیلیشیاکانی بۆ دەهێنێت.

حوسێن ئەنوەر كاندیدی ژمارە 16ی لیستی 190 پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند پارتی بە درووشمی خزمەت و ئاوەدانییەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ئامانجیشی خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنووری سلێمانیییە. ئەوانەی دەڵێین، پارتی سلێمانی پشتگوێخستووە، کۆمەڵێک قەڵەم فرۆش و جاش میدیا و ڕۆژنامەنووسن کە لە ئاست قاچاخچێتی و تیرۆر و تۆقاندن و خەفەکردن و تاڵانکاری داهاتی ئەم سنوورە  نقەیان لێوەنایات و دەیانەوێت گەندەڵی و شکستەکانی یەکێتی بکەنە ئەستۆی پارتی.

پارتی لە ڕابردوودا بەردی بناغەی سەدان پڕۆژەی لەم سنوورە داناوە و هاووڵاتییانی سنوورەکە دەبێت ببپرسن کە ئەو لایەنە کێییە پڕۆژە دەهێنێت و ئەو لایەنەش کێییە کە ڕێگری لە جێبەجێکردنیان دەکات.

حوسێن ئەنوەر گوتیشی ئەوان هەڵگری درووشمی “کۆتایی پێ دەهێنین” کە کەمەبەستیان کۆتایی هێنانە بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و خزمەت و ئاودانی. بۆیە لێرەوە بەڵێن دەدەین، کۆتایی بە دزینی داهاتی مەرز و ژێرخان و سەرخانی ئەم سنوورە بهێنین. کۆتایی بە قاچاخچێتی دووگ و جگەر و هێلکەی بەسەرچوو بهێنێن. کۆتایی بە کوشتنی کاسبکار و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان بهێنێن. کۆتایی بەتیرۆر و زەبر و زەنگ و تۆقاندن و کەڵەگاسالاری بهێنین.

حوسێن ئەنوەر باسی لەوەشكرد پێویستە هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی خۆشەویست،  دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و پارتی بکەن بە هێزی یەکەمی سنوورەکە، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی لەدایکبوونی ئایندەیەکی پڕ لە خزمەت و ئاوەدانی بۆ سنووری سلێمانی، خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، کە شایەنی خزمەتی زۆرن و شایەنی و دەسەڵاتێكی باشتر لە دەسەڵاتی یەكیتیین. پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت بەبێ هیچ جیاوازییەک بە هەموو توانایەوە خزمەتی هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی بکات.

 

 

 

ئا: گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

لووتکەی ئاسایشی گەرووی هورمز ڕۆژی هەینی لە پاریس بەڕێوە دەچێت

یاسین

هاووڵاتیان لەبارەی مامەڵەیەك ئاگادار دەكرێنەوە

سەڵاح

لە مانگی ئاداردا پێنج هەزار جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراقدا تۆمار كراوە

سەڵاح