ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیاد كاكە رەزا : پارتی هیچ كات لە بەرپرسیارەتی راناكات

كاندیدێكی پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت دوای سالی 2014 حكومەتی عێراقی بوجە و مووچەی هەرێمی كوردستانی بڕی وە نرخی نەوت دابەزی ئەمەش وایكرد بارگرانیكی زۆر بكەوێتە سەر حكومەت دواتر شەری داعش دروست بوو كە بە درێژای نزیكەی هەزار كیلۆمەتر سنوری شەری داعش دروستبوو ئەمەش زیاتر دۆخی ئابوری كوردستان سەخت ببێت ببێتە هۆی دواكەتنی مووچە ئیتر بەو نەوتەی دەفرۆشرا لەگەل داهاتی ناوخۆ مووچە دابەشدەكران .

زیادی كاكە رەزا كاندیدی ژمارە 32ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند جاران دەسهەلاتدارانی سلێمانی بانگەشەی ئەوەیان دەكرد ئەگەر لامەركەزی پارێزگاكان جێبەجێ بكرێت ئەوا دەتوانن بە داهاتی سلێمانی مووچە و خزمەتگوزاری جێبەجێ بكەن بەلام دوای جێبەجێ كردنی لامەركەزی بەشێكی زۆری داهاتی ئەو شارە دەچووە گیرفانی بەرپرسانی ئەو شارە نەدەخرایە خەزێنەی گشتی لە بەرژەوەندی خەلكی ناوچەكە بەكارنەدەهێنرا .

زیاد كاكە رەزا گوتیشی داوا لە خەلكی شاری سلێمانی دەكەم ئەمجارە پارتی تاقی بكەنەوە زۆر حزبیان تاقی كردوە با ئەمجارە پارتی ئەوكات دەتوانن ڕوی گلیەكانیان لە پارتی بكەن چونكە پارتی لە بەرپرسیاریەت ڕاناكات هەموو كات بەرپرسیاریەت دەخاتە ئەستۆی خۆی خۆی بۆ ئەوەی سلێمانیش وەكوو شارەكانی تری هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاری تێدا ئەنجام بدرێت با دەنگ بە لیستی 190 بدەن .

ئەو كاندیدەی پارتی گوتیشی خەلكی شاری سلێمانی لەوە گەێشتووە كێیە بەرپرسیارەتی هەلدەگرێ كێ دەنگ و رەنگی جەماوەر دەبێت نەك دەنگ بەوانە بدەن دوای هەلبژاردن بەشداربن لە حكومەت پلە و پۆست وەربگرن لە كاتی هەلبژاردنیش لە بەرپرسیارەتی رابكەن ببنە ئۆپزسیۆنێكی پۆپۆلیست .

زیاد كاكە رەزا باسی لەوە كرد ئەگەر هاتوو بوومە ئەندامی خولی داهاتووی پەرلەمان ئەوا كار بۆ خۆشگوزەرانی شاری سلێمانی دەكەم كە خەلكی شاری سلێمانی خۆشەویست شایەنی ژیانێكی خۆشترن شایەنی خزمەتگوزاری زیاترن كە ئەمە كارو پرۆژەی پارتی دیموكراتی كوردستانە چونكە هەر پارتیە خزمەت بە هەموو چین و توێژەكان دەكات لە سەرتاسەری كوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم كرد

دڵشاد

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح دەستپێکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر تاكه‌ ده‌روازه‌كه‌دا گرت

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین