كاندیدێكی پارتی لە بازنەی هەلەبجە دەلێت پارتی هەموو كات هیچ جیاوازێكی نەكردووە لە نێوان هەلەبجە و هەولێر و دهۆك هەولی داوە پرۆژەو خزمەتگوزاریەكان بێنێتە ئێرە بەلام بەداخەوە لێرە رێگری لە جێبەجێ كردنی پرۆژەكان دەكەن .
خەلیل حاجی هەیاس كاندیدی ژمارە 3ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە ماوەی رابردوو حكومەت چەندین پرۆژەی لە شاری هەلەبجە راگەیاند بەلام دەسهەلاتی ناوچەكە رێگرە لە جێبەجێ كردنی پرۆژەكان چونكە دەزانێت كێ پرۆژەكانی كردووە كێیە خزمەت بەوشارە دەكات بۆیە ترسی لێ نیشتووە ناهێلێت پرۆژەكان تەواو بكرێن .
خەلیل حاجی هەیاس گوتیشی لێرە رێگرێكی زۆر دەكرێت لە ئاوەدانی خزمەتكردن ئەگەر یەكێك بیەوێت پرۆژەێك دابمەزرێنێت ئەوەندە دەستی دەستی پێدەكەن بەردەوام نابێت و لێرە دەروات بۆیە ئەمە بەشێكە لە كەمی خزمەتگوزاری لە شاری هەلەبجە .
خەلیل حاجی هەیاس باسی لەوەشكرد ئەگەر چوومە پەرلەمان هەولدەدەین زۆرترین پرۆژە بێنە ئەو شارە كە حزبیش پالپشتمانە بۆ زیاتر خزمەتكردنی ئەوشارە هەولدەدەین رێگریەكان بۆ ئاوەدان كردنەوەی ئەو شارە كەمتر بكەینەوە .