كاندیدی ژماره ١٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە له چوار ساڵی داهاتوو كار له‌سه‌ر كه‌رتی ڕێگاوبان ده‌كه‌م و به هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ باشتركردنی رێگا‌و بانه‌كان دەکەم.
به‌یار ته‌قیه‌دین، كاندیدی ژماره ١٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خه‌ڵكی پێشوازی له كاندیدانی پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست بێنم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، له چوار ساڵی داهاتوو كار له‌سه‌ر كه‌رتی ڕێگاوبان ده‌كه‌م و به هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ باشتركردنی رێگا‌و بانه‌كان دەکەم.
هەروەها به‌یار ته‌قیه‌دین، كاندیدی ژماره ١٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولااتیان و خەلکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم کە وا رۆژی دەنگدان بە جۆشوخرۆشەوە روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو دوژمنانی گەلەکەمان بپارێزین و باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەن.
رێباز یونس