سەرۆکی حکوومەت لە تەندروستی کەریم سنجاری دەپرسێت تشرینی یهكهم 13, 2024 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بە مەبەستی هەواڵپرسین سەردانی تێکۆشەری ناسراو کەریم سنجاری کرد. سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی کەریم سنجاری پرسی و هیوای ساغی و سەلامەتی بۆ خواست.