ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات

 

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

دڵشاد

زیاتر لە (١٩) هەزار کارمەند ناویان بۆ سەرژمێری گشتی گەڕاوەتەوە

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی لە شەست و سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول

دڵشاد