ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌ندرێن محه‌مه‌د: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن له‌ ماوه‌ی پازده‌ ڕۆژ په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌پێی یاسا دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌رفه‌ت ده‌درێت به‌ لایه‌نه‌كان بۆ تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، دواتر تانه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگای كۆمسیۆن ده‌كرێن و له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌رپرسی كۆمسیۆن گوتی: دوای ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی، پێویستە له‌ ماوه‌ی پازده‌ ڕۆژ خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ ببات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێت.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د گوتی: پێم وایه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت و لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه‌ ڕێكکه‌وتن، چونكه‌ خه‌ڵك ده‌نگی به‌ لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكات، بۆیە گه‌شبینم ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ تێکشکا

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین

سه‌رۆکی حکومەت بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەکات

یاسین