ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک وەزیران سوپاسی پارێزگار و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سلێمانی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارکێڕییەکانی پارێزگاکە دەکات.

لە سوپاسنامەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لەبەر ئەنجامدانی ئەرکەکانتان بە شێوازێکی ڕێکوپێک و دڵسۆزانە وەک پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین.”

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سوپاسنامەکەیدا هیوای خواستووە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارکێڕییەکانی پارێزگاکە “هەمیشە بەم ڕووحییەتەوە بەردەوام بن بۆ خزمەتکردنی کوردستان”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین

خەبات… چەند شەقامێک قیڕتاوکرا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل یاوەر دەکات

یاسین