zagros news agency

رۆژانی پشووی مانگی رەمەزان دیاریکران

بە هەموو پشووەکانی ئادار و نەورۆزەوە، لەگەڵ ڕۆژانی هەینی و شەممەکانیش بە گشتی لەنێو مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا 12 ڕۆژ پشوون.

پشووەکانی ئادار سەرەتا بە 5ی ئادار، ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دەست پێدەکات، کە دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە و ڕۆژی 11ی ئاداریش یادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.

هەروەها ڕۆژی 16ی ئادار یادی کمیابارانی هەڵەبجەیە، کە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەته پشوو، دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەوە.

هەروەها پشووی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە.

 بەهەموو پشووەکانی ئادار و نەورۆز، لەگەڵ ڕۆژانی هەینی و شەممەکانیش، بەگشتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا 12 ڕۆژ پشوون.

لای خۆیەوە، جەسام موشیر، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردنی بنەڕەتی، لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “بۆ پشووەکان قوتابخانەکان و وەزارەتی پەروەردە پابەندی ئەو پشووە فەرمییانە دەبن، کە لە مانگی سێ لە خشتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەن.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی ئەمریکی: هێزەکانی ئەمریکا له عێراق جێگیر دەکرێنەوه

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هێرشه‌ درۆنييه‌كان زيان به‌ ته‌واوى ئابووريى عێراق ده‌گه‌يه‌نن

سەڵاح

عێراقچی داواکارییەکەی یەکێتیی ئەورووپای بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕەت کردەوە

سەڵاح