ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری تەندروستی دەکات

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە  وەزیری تەندروستی دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/١١/١٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە  (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی مامی بەڕێزیان (سید حسن سید محمد بەرزنجی) پێشمەرگە و کادیری پێشکەوتووی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلول و خەباتگێری زیندانی سیاسی ڕێگای رزگاریخوازی کوردستان.

وەزیری تەندروستی بەناوی خۆیی و خانەوادەی خوالێخۆشبوو، زۆر سوپاسی جەنابی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستایشی پەیوەندی و پەیامی پرسەنامەی بەڕێزیانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئاتلانتا و ئارسناڵ بە یەکسانی کۆتاییهات

یاسین

له‌ رۆژئاوای كوردستان ڕۆژنامه‌نووسێك رفێنرا

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بردیەوە

یاسین