لە ڕێکەوتی ٦ـ ۱۱ـ ۲۰۲٤ نزیکەی (٦١) هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا بە شێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو.
لەم ژمارەیەش زیاتر لە (١٩) هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەڕاوەتەوە.
دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و چڕیی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند دەستنیشان کراون.
لە ڕێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بریتییە لە ڕێگای (Random Selection) ڕێگای ئەلگۆریتمی LCG بەکار هێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان ئەو ناوانەی کە دەرچوون لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن:
لە پارێزگای هەولێر ٧٤٨٧) کارمەند و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (١١٨٠) کارمەند، لە پارێزگای سلێمانی (٤٦٣٥ ) کارمەند، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین (١٣٠٤)، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٨٦٩)، لە پارێزگای دهۆک (٢٩٠٦)، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (٧٠٦).
ئەو کارمەندانەی کە ناوەکانیان دەرچووە، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە شوێنەکانیانەوە بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبوون لە کاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بە دەرچووی تر پڕ دەکرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای هەولێر
٠٧٥٠٤٥٦٥٨٨٥
بەرێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای سلێمانی
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٣
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٤
بەرێوەبەرایەتیی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
٠٧٧٢٥٤٦١٠٢٦
بەرێوبەرایەتیی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین
٠٧٧١٩٩٣٥٣٥٩
بەرێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆک
٠٧٥٠٨٧٥٨٠٧٧
بەرێوبەرایەتیی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
٠٧٥٠٨٥٨١٦٠٣
دەستەی ئاماری هەرێم
بەرواری١٤//١١//٢٠٢٤