ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئاداری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆکی حکومەت، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینەکۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگییڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافیپێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا تاووتوێ کرد.