zagros news agency

پشووی فەرمانبەران درێژکرایەوە

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوێكی فەرمی دەسەڵات دەداتە وەزیر و بەڕێوەبەرەكان سەبارەت بە مۆڵەتی فەرمانبەران بۆ ڕۆژانی داهاتووی پرۆسەی سەرژمێری.

 لە نووسراوەكەدا كە واژووی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە ئاماژە، بەوە دراوە “بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری كە پێویستە هەموو زانیارییەكانی خێزان تۆماربكرێن، دەسەڵات دەدرێتە وەزیر و سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە دەسەڵات بدەن بە بەڕێوەبەری دامەزراوەكانیان كە بەگوێرەی پێویست مۆڵەتی ڕۆژێك یان زیاتر بدەن بە فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندانیان بۆ ئەوەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بمێننەوە بۆ تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری.”

 سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە بابەتەكە  بە شێوەیەك ڕێكبخرێت كە كاریگەریی لەسەر دەوامی دامەزراوەكان و كاروباری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان نەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

قوربانی بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لە سووریا بەردەوامە

سەڵاح

ڕۆژنامەی تایمز: بەریتانیا کۆچبەرانی نایاسایی دەگوازێتەوە سەربازگەکان

سەڵاح

ئیسرائیل بنکە و ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

یاسین