ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەروان هەركی : ژیان و بژێوی خەلكی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی بەغدایە

ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمان دەلێت بەپێی دەستوور، ژیان و بژێویی خەڵکی کوردستان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە. لەکاتێکدا هەرێم سەرجەم داهاتەکانی ڕادەستی بەغدای کردووە، ئیدی نەناردنی مافی شایستەی خەڵکی کوردستان چ بیانوویەک هەڵدەگرێت؟

سەروان هەركی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر هۆکار حکومەتی هەرێمە، بۆچی بەغدا ڕونکردنەوەی دروست نادات کە هۆکاری دواکەوتنی مووچە هەرێمە نەک بەغدا؟ فیدڕاڵییەت و دەستوور لە کوێن کاتێک ژیانی ملیۆنان هاووڵاتی یاریی پێ دەکرێت بەبێ هۆکارێکی بڕواپێکراو…!

سەروان هەركی گوتیشی نوێنەرانی کورد لە بەغدا، ناکرێت چیتر ڕێگە بدەن ژیانی خەڵکەکەیان بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ڕۆژبەڕۆژ لە پێگە و سەنگی قەوارەی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی بدرێت. ئەگەر پێیان وایە ناتوانن هیچ بکەن، با بکشێنەوە.

سەروان هەركی باسی لەوەش كرد بەردەوام بوون بەم شێوەیەی ئێستا لە بەغدا، شەرمەزارییەکی گەورەیە بەرامبەر  خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستان. چونکە ئەوەی ئێستا لە بەغدا دەگوزەرێت، تەنها لێدانە لە پێگە و قەوارەی کوردی و یاریکردن بە ژیانی ملیۆنان خەڵکی کوردستان.

 

 

گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین

سەرۆک‌‌وەزیرانی پۆڵندا: ئەنجامی هەڵبژاردنی فەرەنسا ڕووسیای نیگەران کردووە

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووە

یاسین