بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕادیۆی (زاخــــۆ)
بەبۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی (زاخـــۆ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی هێژای ڕادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر بنێن.
لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادیۆکەتان دووپات دەکەینەوە و هیوادارین وەکوو هەمیشە لە ئاستی ئەرکە گرنگەکەتان و خواست و داواکاری هاووڵاتیاندا بن.
هەر سەرکەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی نۆڤـــێمبەری ٢٠٢٤