کەمێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقلاوە لە لایەن تۆمەتبارێک بەناوی( ڕ ، ش ،ف) ، بەهۆکارێکی نادیار هەڵساوە بەتەقەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی و لە ئەنجام بۆتە هۆی گیان لەدەستدانیان، تۆمەتباری ناو هاتو دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شقلاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤