ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی” حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت ،عێراق پێشێلی ده‌ستوور و ریكه‌وتنی كردوه‌ و ده‌ڵێ، حكوومه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسه‌ له‌ دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس راگه‌یاند” حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌ دابین كردنی به‌شه‌ بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان،به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا عێراق مووچه‌ی دوو مانگی نه‌داوه‌ و مووچه‌ی مانگی 10 ئه‌مساڵیش به‌ته‌واوه‌تی نه‌ناردووه‌.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت” به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، هاوڵاتیان یه‌كسانن له‌ ماف و ئه‌ركه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینین پێشێلكاری ده‌ستووره‌ و جه‌خت له‌سه‌ر دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ حكوومه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسه‌ له‌ دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد” پێویسته‌ حكوومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ندی رێكه‌وتنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بێت، چونكه‌ ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافووق و رێكه‌وتن پێك هاتووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین