zagros news agency

وردەکاریی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان

تاکوو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکردووە و پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپییش بەردەوامە.

لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەردەوامە و تاکوو ٥ـی١٢ـی ٢٠٢٤، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ١٩٩ ملیۆن و ٦٧ هەزار لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە. بەجۆرێک لە پارێزگای هەولێر ٦٧ ملیۆن و ١٧٠ هەزار لیتر نەوتی سپی (٨١٪) دابەش کراوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ١٧ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٤٠٠ لیتر ( ٩٨.٥٪) دابەش کراوە، لە پارێزگاکانی سلێمانی بڕی ٧١ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٤٠٠ لیتر (٦٧٪) دابەش کراوە، لە پارێزگای هەڵەبجە بڕی ٤ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار لیتر ( ٧١٪) نەوتی سپی دابەش کراوە، لە پارێزگای دهۆک ٣٠ ملیۆن و ٧٤٢ هەزار و ٦٠٠ لیتر (٦٨.٥٪) دابەش کراوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش بڕی ٧ ملیۆن و ٨٩٥ هەزار و ٤٠٠ لیتر (٦١٪) نەوتی سپی دابەش کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تاکوو ئێستا بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٢٧٦ لیتر نەوتی سپی دابین کراوە و بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش کراوە و پشکی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو بڕەی کە دابین کراوە ٨٥ ملیۆن و ٢١٦ هەزار و ٩٥٣ لیترە، پشکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ٩٩ ملیۆن و ١٨٢ هەزار و ٣٢٢ لیترە و پشکی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش ٤٥ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و یەک لیترە.
لە کۆی ٢٣٠ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٢٧٦ لیتر نەوتی سپی دابینکراو بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٦٧ هەزار لیتر نەوتی سپی کە دەکاتە (٧٤٪) نەوتی سپی دابینکراو دابەش کراوە بەسەر خێزانەکان و تاکوو ئێستا ٩٩٥ هەزار ٣٢٥ خێزان نەوتی سپییان بۆ دابین کراوە، بە جۆرێک لە هەولێر ٣٣٥ هەزار و ٨٥٠ خێزان، لە سۆران ٨٧ هەزار و ٣٨ خێزان، لە سلێمانی ٣٥٧ هەزار و ٣٦٧ خێزان، لە هەڵەبجە ٢١ هەزار و ٨٩٠ خێزان، لە دهۆک ١٥٣ هەزار و ٧١٣ خێزان و لە زاخۆش ٣٩ هەزار و ٤٧٧ خێزان، نەوتی سپییان بەسەردا دابەش کراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق هاوکاری تەندروستی گەیاندە لوبنان

یاسین

کێشەی بڕانی کارەبا لە ئێران ساڵ بۆ ساڵ زیاد دەکات

یاسین

بە ئامادەبونی سەرۆک بارزانی رۆژی نزای نیشتیمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

دڵشاد