zagros news agency

هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران ڕاگەیەندرا

ئاژانسی فارس نیوز لە ڕاپۆرتێکدا و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە کۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران بە هۆی پرۆتۆکۆلە ئەمنییەکانەوە جی پی ئێسی نەبووە و سیستەمەکەشی میکانیکی و ئانالۆگ بووە بۆ ئەوەی ڕێگا لە هاک کرانی بگیرێ.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە ئاشکراشی کردووە پاش کەوتنە خوارەوە کۆپتەرەکە زیاتر لە 30 هەزار کەس کەوتوونەتە بەر لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان بەڵام هیچ نیشانەیەک لە بەشداریی لایەنی مرۆیی لەم ڕووداوەدا دەرنەکەوتووە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، دەزگا ئەمنییەکان پێیان وایە کۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی دوو سەرنشینی زیاتر لە ژمارەی ڕێگەپێدراو هەڵگرتووە و هەر بە هۆی ئەم کێشە زیادەیەوە کۆپتەرەکە لە کاتی خراپبوونی کەشوهەوادا تووشی کێشە بووە و کەوتووەتە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابی 2025ی مووچەخۆران خەرج بکات

یاسین

به‌ وێنه‌… ئامێرەکانی پارەدەر، لە بەردەڕەش، مێرگەسۆر و بلێ دانران

سەڵاح

نەیجەر یۆرانیۆمەکانی خۆی لە بازاڕ دەفرۆشیت

سەڵاح