وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت
لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دارایی عێراق و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا لەمرۆوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە: “ئەمڕۆ یەکشەممە 15/12/2024، وەزیری دارایی، تایف سامی محەمەد، پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، عەبدولحەکیم خوسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون، ڕێباز عەباس مەحمود، ڕاوێژکار لە وەزارەتی دارایی، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری، ئەبوبەکر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، مریەم عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی و عەبدوڵڵا ڕەمەزان شارەزای بواری دارایی، ئەمەش بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.”
ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن لەسەر ئەم چەند خاڵەی خوارەوە کرا:
– ناردنی شاندێکی تەکنیکی لە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی هاوکاریکردنیان لە هەموارکردنەوەی باڵانسی تاقیکاری مانگانەی پەیوەست بە مووچە و خەرجکردنی خانەنشینی بەپێی فەرمانی بەشی ژمێریاری ژمارە 10 (2421) لە 1/30/2024.
– بە پشتبەستن بە رێنوێنییەکانی سەرۆکی حکوومەتی عێراق، فەرمانگەی ژمێریاری هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم، لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری هەردوولا تێبینییەکان تەواو دەکرێن.
– ئەنجامدانی گواستنەوەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی پەیوەست بە شایستە خانەنشینەکان. بڕی 430 ملیار دینار، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکانی (5/یەکەم) و (77/یەکەم) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13) بۆ ساڵانی (2023، 2024، و 2025)، لەسەر بنەمای رێنوێنییەکانی سەرۆکی حکوومەت.
– ئەو تێبینیانەی کە ماونەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەکنیکی لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا پرۆسێس دەکرێن، لە ئەمڕۆوە ١٥ی کانوونی دووەم دەستپێدەکاتم جگە لە پێداچوونەوە بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی کە بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە ٢٤٦٦٠ پێکهێنراوە کە پێویستی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەو لیژنەیەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە.
– هەرێمی کوردستان پابەندە بە پێدانی شایستەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم کە لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە پارەدار دەکرێت، و بەردەوامی گفتوگۆ و بەدواداچوون لەگەڵ لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە ٢٤٦٦٠، بۆ دیراسەکردنی ئەو پرسە بە خستنەڕووی خانەنشینانی هەرێم لە فەرمانبەرانی دەوڵەت یاسای خانەنشینی ساڵی ٢٠١٩.