ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

 

ئەمڕۆ شەممە 12/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و مایکل واڵتز کۆنگرێسمانی ئەمەریکی، کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکرا لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچە کران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرایەوە.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمان واڵتز کرد بە بۆنەی دەستنیشانکردنی و ستایشی تێگەیشتنی قووڵی ئەوی لە بابەتە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە کرد.
هەروەها بیروڕایان لە بارەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگی گۆڕانکاریی دیموکراسییانە و پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە کردەوە.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە ڕۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی جێی متمانە لە ناوچەکە و پابەندبوون بە بەها و ئامانجە هاوبەشەکانی ئاشتی و ئاسایش. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی سەقامگیری.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل دیمەشقی بۆردومان كرد، كوژراو هه‌یه‌

سەڵاح

سبەی کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێدەکات

دڵشاد

لە ساڵی ڕابردوودا 12 هەزار و 334 قوتابی گەڕێندراونەته‌وە بەر خوێندن

سەڵاح