zagros news agency

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین دەکات

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر … قۆناغى دەیەم له‌ ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە سەرۆک بوش دەکەوێت

دڵشاد

بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە جێبەجێ دەکرێت

دڵشاد