ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرا كرا

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆ بووەوە، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە گۆڕانکارییەکان باس كران و  جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/1/2025، مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا.

لەبارەی دۆخی سووریاش، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سەرقاڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکیە

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

لە پارێزگای نەجەف خەڵک لەبەر بێ‌کارەبایی دێنە سەر شەقامان

یاسین