ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی کۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە8ی1ی2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت؛ کۆدەبێتەوە.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند “تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.”

هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا “بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان” تاوتوێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ ئەمریکییەکی بە ڕەچەڵەک عێراقی وەک ڕاوێژکاری باڵای خۆی دەستنیشان دەکات

یاسین

لالیگا.. ریال بە چوار گۆڵ وەڵامی تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیۆل دایەوە

یاسین

٦ کەس لە ئێران به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

سەڵاح