zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵلا کۆدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ گەیشتنی لەلایەن شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردنەوە، پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەووکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرا. شا عەبدوڵڵای دووەم، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی دەربڕی. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کرد.

سەرۆکی حکومەت هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتيی شا عەبدوڵڵای دووەم، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرز نرخاند.
سەبارەت بە بارودۆخی سووریاش، دووپات کرایەوە کە ئاسایش و سەقامگیريی سووریا، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە، هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێنماییی نوێی بۆ تۆمارکردنی تاکسی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART

وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

یاسین