zagros news agency

هەولێر بەگۆڵباران کردنی کەرخ دڵی هاندەرانی شاد کردەوە

لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڕی15،یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی کەرخ و هەولێر وە شەیدایەکی بردنەوە دەستی کرد بە ئاڵەنگاری کردنی کەرخ.

هێشتا چارەکێکی یاریەکە تێنەپەڕی بوو”سەفین مەنسور”گەشتە تۆڕی گوڵی کەرخ و گۆڵی یەکەمی بۆ هەولێر تۆمار کرد و لە خولەکی 30 یاریەکە دووبارە “سەفین مەنسور”خۆی گەیاندەوە گوڵی کەرخ و هەولێری زیاتر خستە پێش و پێش کۆتایی گێمی یەکەم یانەی کەرخ لەڕێی”عمر نوری” گۆڵی یەکەمیان تۆمار کردو گێمەکە بەو ئەنجامە هاتە کۆتایی.

لەگێمی دووەم دووبارە هەولێر دەست پێشخەری کرد و لەڕێی “ئیڤان خالید”لەخولەکی 67 گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد،بەڵام “ئیڤانی ئیزی”گوڵی دووەمی کەرخی تۆمار کرد لە خولەکی 71،”یوسف بن سودە”لەخولەکی 85 کەرخی بێ هیوا کرد و گۆڵی چوارەمی بۆ قەڵا و منارە تۆمار کرد.

بەم ئەنجامەش کوڕانی هەولێر گەڕانەوە ڕێچکەی سەرکەوتن و خۆیان گەیاندە پلەی 9ی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 22 و کەرخیش حاڵەکەی خراپتر بوو و کەوتە پلەی 18 و نزیکە لە ناوچەی دابەزین و خاوەنی 12 خاڵە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم پارتی داوا دەکات زمانی کوردی لە تورکیا بکرێت بە زمانی فەرمی

سەڵاح

جیرالد فۆرد دوایی 326 رۆژ مانەوەیی لە دەریادا گەراییەوە ئەمریکا

گوران

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی

یاسین