رۆژی 21-01-2025 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق كرا كه تایبەت بوو بە کەمکردنەوەی کرێی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسی دوای تەواوبوونی دەنگدان بە پڕۆژە یاساکان، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوپاسی هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی کرد و گوتی، ئەوەی بەدەستهات ئەنجامی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردستانییەکان بوو، دوای چه‌ند له‌ده‌رچونی ئه‌و بریاره دادگای فیدرالی ئێستا كاركردن به یاساكه رابرگرتووه له‌م راپۆرته ورده‌كاری ده‌خه‌ینه‌روو.
رۆژی 21ی1ی2025 هه‌ردوای په‌سه‌ندكردنی هه‌رسێ پرۆژه‌یاساكه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق “هەنگاوێکی ئێجگار گەورەی نا” و هەموو ئەو زەوییانەی درابوون بە وەزارەتەکان یان دەستیان بەسەرداگیرابوو، دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.
دواتر، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئەو بڕیارە لە شوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە رۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم”.
ناوه‌رۆكی یاساكه ئه‌وه‌یه‌كه( پەیوەندیی بە 300 هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە هەبوو. یاساکە تایبەت بوو بە گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵى ئەو کەسانەى کە بەگوێرەى 8 بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى دەسەڵاتى پێشوو لێیان داگیرکرابوو.یاساکە بەشێوەیەکی سەرەکی هەوڵێکە بۆ راستکردنەوەی ئەو ستەمەی لە کورد و تورکمان و هەندێک عەرەب کراوە، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا زەوییەکانیان زەوت کرا.
هاوكات دوای چه‌ند رۆژ له‌ده‌رچونی یاساكه رۆژی 4/2/2025 دادگای فیدرالی عێراق، بریاری راگرتنی هه‌رسێ یاساكه‌ی دا به‌هۆی هه‌بوونی تانه له‌سه‌ریان، پڕۆژە یاساکە لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر تێپەڕێنرا، لە ساڵی 2024ـدا شەش جار خرایە بەر دەنگدان و دەنگی پێویستی نەهێنا.
زه‌یدۆ باعه‌دری، راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هیوادارین ئه‌م راگرانه سیاسی نه‌بێت، چونكه هه‌رسێ یاساكه به‌یه‌كه‌وه راگیراون ئه‌مه‌ش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گومان و ده‌نگی نارازییه له كوردستان به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ی له كوردستانه‌وه ده‌نگی نارازی به‌رز بویه‌وه نه‌لێن هه‌رته‌نیا یاساكه‌ی په‌یوسه‌ت به زه‌وی جوتیاران راگیراوه به‌ڵكو هه‌رسێ كیان راگیراوه، چونكه به‌راستی ئه‌م یاسایه بۆ خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی كورد له‌و ناوچانه گرنگه، دوای 50 ساڵ لە داگیرکاری و 20 ساڵ لە ڕووخانی رژێمی بەعس، پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان كرایه یاسایی.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی كرا هه‌نگاوێكی گرنگ بوو و چیتر بیانووی نه‌ما به‌ده‌ست عه‌ره‌بی هاورده‌وه كه زه‌وی جوتیارانی كورد داگیربكه‌ن ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو له تێپه‌راندنی ئه‌م یاسایه ئه‌وه بوو كه تێوراننی هاوبه‌شی نیشتیمانیانه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان دروست بوو.
سەرخستن و دەنگدان بەم پڕۆژەیاسایە بە شەونخونی و یەکدەنگیی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بووە و گرنگە ئەو یەکڕیزییە بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکان بەردەوام بێت.
راشی گه‌یاند: ئه‌م هه‌مواره پێشووتر رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر كراوه به‌هیچ هۆكارێك ناكرێت پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت یان ته‌فسیرو رای جیاوازی له‌سه‌ر هه‌بێت كه دواجار مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست بكات.
هاوكات، چاودێری سیاسی دڵشاد جه‌لال كامیل، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ده‌لێت: “هیشتا رێكاره‌كانی ئه‌م یاسایه ماوه چونكه دوای ده‌نگدان له‌په‌رله‌مانی عێراق دواجار ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار راساندنی بۆ بكات دواتر له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی بڵاو بكرێته‌وه دواتر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كات له‌وێوه كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی، به‌لام ده‌بێت راست بكرێته‌وه ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه و سانا نییه یه‌كه‌م: كاتی زۆری ده‌وێت چونكه ئاسه‌واری ئه‌م داگیركاریه هی 50 ساڵه، دووه‌م: ره‌نگه لێكه‌وته‌ی قه‌ومی و سیاسیشی هه‌بێت، به‌لام له‌رووی یاساییه‌وه ئەوەی گرنگە هیچ وەزارەتێک ناتوانێت جێبەجێکردنەکەی رەتبکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێریی کورد و یەکدەنگیی کورد بۆ جێبەجێکردنی یاساکە زۆر پێویست و گرنگە”.
بەگوێرەی مادەی چواری یاساکە پێویستە لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران رێنوێنی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەربکات و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بکات.
راشی گه‌یاند: لێكه‌وته‌ی دیكه‌ش هه‌یه به‌وه‌ی بۆ كورد باشه كه چیتر سوپا ناتوانێت به‌ئاره‌زووی خۆی زه‌وی داگیربكات چونكه تاپۆكان بۆ خاوه‌نی راسته‌قینه ده‌گه‌رێته‌وه.