بۆ سێیەم جاره سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت له لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە دوبەی كه لوتكه‌یه‌كه بۆ ئاڵوگۆكردن و گه‌نگه‌شه‌كردنی قه‌یرانی ناوچه‌كه و ئاڵنگاریه‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌ته‌كان، هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له ئیداره‌دان و رووبه‌رووی ئاڵنگاریش بوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10-02-2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەیشتە ئیمارات، بۆ بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە دوبەی بەڕێوە دەچێت.
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “لە پەراوێزی لووتکەکەدا، سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان دەکات.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو “لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربووەکانی لووتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.”
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە “بەشداریی شاندی هەرێم، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.”
ئه‌مه سێیەم جاره سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شداری ئه‌م لوتكه‌یه ده‌كات رۆژی /2023/2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكوومى له ئیمارات بوو لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر له20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکوومی تێیدا بەشدار دەبن.
هۆكاری به‌شداری كردنی شاندی هه‌رێم له‌و لوتكه‌یه ئه‌وه‌یه كه كوردستان رووبه‌رووی ته‌حه‌دیاتی زۆر بوه‌ته‌وه و هه‌نگاوی گه‌وره‌شی ناوه به‌تایبه‌ت له بواری گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا و گرتنه‌به‌ری رێكاری خێرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانكاریه، جیاله‌وه‌ش هه‌نگاوی به‌هێز نراوه بۆ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ناوخۆییه‌كان و گرنگی دان به كه‌رتی وزه و پیشه‌سازی.