نووسه‌رانى كورد هه‌ميشه دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتوودا، كار و خزمه‌تيان كردووه و ڕه‌نجێكى زۆريان كێشاوه. ڕۆڵێكى به‌رچاويان له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان، يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا گێڕاوه. وه‌ك هه‌ميشه هاوكار و پشتيوانيان ده‌بين.
وه‌ك چۆن له قۆناخه‌كانى ڕابردوودا نووسه‌رانى كورد ڕۆڵى ئهرێنييان گێڕاوه، ئێستاش له دۆخى ئه‌مڕۆدا، هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به خامه‌ى نووسه‌رانه كه به‌رپرسانه و به بير و پره‌نسيپى جوان، ڕۆڵى خۆيان له تهبايى و پێكهوهيى و به‌رگريكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستاندا بگێڕن.
له‌م ياده‌دا سڵاو بۆ گيان و يادى ئه‌و نووسه‌رانه ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه كه به هه‌موو هێز و توانايانه‌وه خزمه‌تيان به وشه و زمان و كولتوورى كوردى كردووه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/10