راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری سه‌ربازی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئومێدی زۆر هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وه و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كات.
فه‌ریق بابه‌كر زێباری بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “زۆر هه‌نگاوی گرنگ له پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه روویداوه و هه‌نگاوه‌كان ده‌بێت خێراتر بكرێن چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه كه یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو هه‌بێت وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌اندووه كه ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوی یه‌كه‌ی 70 و 80 یه‌كده‌گرنه‌وه بۆیه ئومێد هه‌یه به‌وه‌ی له‌كاتێكدای نزیكدا هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌مه خواستی هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا.