ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له‌ چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاریی لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی به‌ریتانیا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، به‌تایبه‌تی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لاى خۆیەوە، به‌ڕێز وەزیر دەیڤید لامی پابەندیی شانشینی یەکگرتووی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگه‌یاند به‌ریتانیا له‌ پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش لە پرسە هەرێمایەتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کرد.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی سووریا و پێشهاتە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیان سەربازی پێشووی سوپای سووریا خۆیان ڕادەستکردەوە

یاسین

ڕژانی نه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژینگه‌و ئاو ده‌كات

سەڵاح

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات

یاسین