zagros news agency

شاندی ئیمرالی گەیشتنە هەولێر و سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

 

ئەمشەو شەممە 2025.2.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د.عەبدولسەلام، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندی ئیمرالی بەسەرۆکایەتی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی کرد، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان کرا و تیشک خرایە پڕۆگرامی کۆبوونەوەکانیان، کە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان هێناوە و ڕای سەرۆک بارزانی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن و بۆ ئیمرالی دەبەنەوە.

جێگەی باسە، بڕیارە سبەینێ شاندی ناوبراو لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

سەڵاح

پەرلەمانتارێک: عەقڵییەتی شۆڤێنیستی خۆی ماوەتەوە تەنیا ناو و كارێكتەرەكان گۆڕاون

دڵشاد

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین