zagros news agency

پڕۆژەیەكی دیكەی حكوومەت بۆ گلدانەوەی ئاو تەواو دەكرێت

پۆندێكی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە توانای گلدانەوەی ملیۆنێک مەترسێجا ئاوی هەیە تەواو بوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوە كردەوە: “دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی 9ی ساڵی 2024 بەردی بناغەی پۆندی زانکۆی دانا، لە ماوەی سێ مانگدا کارەکانی پرۆژەکە تەواو بوو.”

ئاماژەی بەوەش داوە، پۆندی زانکۆ دەکەوێتە بەرزاییەکانی کەسنەزان؛ درێژییەکەی 180 مەترە، پانییەکەی لە ژێرەوە 80 مەترە و لە سەرەوە 6 مەترە، بەرزییەکەی 17 مەتر دەبێت؛ توانای گلدانەوەی ملیۆنێک مەترسێجا ئاوی هەیە.

پۆندی زانکۆ جگە لەوەی سوودی گەشتیاری، کشتوکاڵی و بەراوکردنی ئاوی ژێرزەویی دەبێت، سیمایەکی جوانیش بە ناوچەکە دەبەخشێت و ڕێگەش لە لافاو دەگرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی كردووەتەوە، كە پاراستنی سامانی ئاو یەکێک لە ستراتیژەکانی حکوومەت بووە و ئەو پۆندەش یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەکان.

بەپێی بەدواداچوون لە هەرێمی کوردستان 8 پۆندی نوێ لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا دروستکراون و 43 پۆندی دیکەش لە بواری جێبەجێکردندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین نرخەکانی کانزا گرانبەهاکان لە بازاڕدا

سەڵاح

زنجیرە فیلمی “Mission: Impossible” بە بەشی هەشتەم کۆتایی دێت

ART

سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

دڵشاد