پزیشكێكی نەخۆشیەكانی هەناو دەلێت برسی بوونی مرۆڤ بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر جەستە لە ژەهرە زیان بەخشەكان خاوێن دەكاتەوە وە چەوری لەش دەسوتێنێ بەتایبەت ئەوانەی كێشی لەشیان زۆرە و چەوری سەر جگەریان هەیە كاتێك جەستە بۆ ماوەی دە كاتژمێر هیچ خواردنێكی بۆ نەچێت پەنا دەباتە بەر گلوكۆزەی ناو جەگەردا هەیە .
دكتۆر هێمن دزەیی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناو بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بە ڕۆژوبوونی مانگی رەمەزان كۆمەلێك سودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە بەرگری لەش بەهێز دەكات مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن و ڕۆژو گرتن ژمارەی خڕۆکە سپیەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان ڕائەماڵێ بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.
هەروەها دكتۆر گوتیشی رۆژوو به‌سووده بۆ چالاككردن و رێكخستنی فه‌رمانه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر، به مه‌رجێك له‌كاتی رۆژووشكاندندا، پێویسته دوور بكه‌وینه‌وه له خواردنی چه‌وری و شیرینی و خواردنه خێراكان فاست فوود.
دكتۆر هێمن دزەیی باسی لەوەشكرد رۆژووگرتن ئه‌و ژه‌هره له‌ناوده‌بات كه به درێژایی ساڵ له‌ناو جه‌سته‌مان كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌و ژه‌هره‌ش له خۆراك و ژینگه و ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژه‌هره‌ی كه جه‌سته خۆی دروست ده‌كات، ئه‌ویش له رێگه‌ی پیساییه‌وه ده‌رده‌كرێت كه ئه‌ندامه‌كانی له‌ناوبردن (جگه‌ر، گورچیله‌كان، هه‌ناو، سییه‌كان و پێست) ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.