ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی خوێندنی باڵا روونکردنەوە لەسەر پشووی بەهارە دەدات

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: زانکۆکان ساڵنامەی تایبەت بەخۆیان هەیە، پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە دەوامی قوتابییانی زانکۆکان ناگرێتەوە.

دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند : سەرجەم زانکۆیەکان ڕۆژمێری تایبەت بەخۆیان هەیە و هیچ پەیوەندییان بە وەزارەتی پەروەردە وە نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گوتیشی: ئەو پشووانەی وەزارەتی پەروەردە دوێنی یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە دەوامی قوتابییان لە قوتابخانەکان، قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان ناگرێتەوە.

دوێنێ یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2025، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکوومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە، هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی ، پشووی بەهارە لەڕێککەوتی  11ـی ئاداری 2025 دەستپێدەکات، تا 23ـی ئاداری 2025، ڕۆژی دووشەممە  24ـی ئاداری 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەک زێر بە 2856 دۆلارە

سەڵاح

دەنگۆی ڕۆیشتنی سەڵاح ئینگلتەڕای تەنیووە

یاسین

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: وه‌رن رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكه‌ن دواتر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بده‌ن

دڵشاد