zagros news agency

پارێزگاری کرماشان: هەناردەی نانەوتی بۆ عێراق زیاد دەکەین

پارێزگاری کرماشان دەڵێت ئامانجیان ئەوەیە هەناردەی کەلوپەلی نانەوتی بۆ عێراق بگەیەننە پێنج ملیارد دۆلار لە ساڵێکدا.
“مەنووچەهر حەبیبی” پارێزگاری کرماشان، لە کۆبوونەوەی دەستەی پەرەپێدانی هەناردەی ئەم پارێزگایە، ڕایگەیاند: ئەمساڵ لە سنوورەکانی کرماشانەوە بایی دوو ملیارد و پێنج سەد ملیۆن دۆلار کەلوپەلی نانەوتی هەناردەی عێراق کراوە. ئەمەش لە پلانی پارێزگاکە زۆر دوورە و ئامانجیانە ئەم ژمارەیە بگەیەننە پێنج ملیارد دۆلار لە ساڵێکدا.
پارێزگای کرماشان سێ دەروازەی سنووریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ عێراقدا هەیە.
پارێزگاری کرماشان دەڵێت یەکێک لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بازرگانیی دەرەکی لەم پارێزگایە ئەوەیە نیوەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ڕێگای ئەم چوار دەروازە سنوورییەوە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات كرد

سەڵاح

وتەبێژی ڤینیسیۆس ڕاستییەکانی ئۆفەرەکەی سعودیە ئاشکرا دەکات

یاسین

ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانن

یاسین